Rashed Al-Majed - Al Msafer (kurdish subtitle)

Details
Title | Rashed Al-Majed - Al Msafer (kurdish subtitle) |
Author | Danyar Sherzad |
Duration | 7:37 |
File Format | MP3 / MP4 |
Original URL | https://youtube.com/watch?v=AjYkB_V97NY |
Description
راشد الماجد - المسافر
هۆنراوەی : بدر بن عبدالمحسن
ئاوازی : عبدالرب ادریس
دابەشكاری میوزیك : طارق عكاف
دەنگی ١٩٩٦
مۆنتاژ و وەرگێڕان : دانیار شێرزاد
~
بۆ یەكەمجار لە یوتیوبی دانیار شێرزاد
بەشێوەی وەرگێڕانی كوردی ئامادەكراوە
~
چیرۆكی ئەم گۆرانییە چییە
ئایا چۆن ئەم گۆرانییە نووسراوە لەلایەن هۆنەرەكەیەوە ؟
- لە وڵاتی سعودییە لە گەلی عەرەبدا چیرۆكێكی ڕاستەقینەی خۆشەویستی لەنێوان دوو كەسدا سەر هەڵدەدات بەمجۆرە :
- چیرۆکەکە ئەوەیە کە ئەوان واتە كچ و كوڕەكە
- دوو ئامۆزا بوون کە زۆر یەکتریان خۆشدەویست، کوڕەکەش هات بۆ ئەوەی داوای هاوسەرگیری ئامۆزاکەی بکات ، کە خۆشی دەویست و هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، بەڵام باوکی کچەکە داوای مارەییەکی زۆر ناعەقڵانی لێکرد، واتە ئەو ڕەتیکردەوە، بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ
- کوڕەکە چووە بۆ کۆکردنەوەی ئەو بڕە پارە زۆرەی کە باوکی کچەکە داوای کردبوو چونکە خۆشی دەویست، بەڵام هەروەها، باوکی کچەکە ڕەتیکردەوە
- دووبارە ئەمجارە بەبیانووی ئەوەی كە نابێت كچەكەی بە خۆشەویستی شوو بكات
- ئەمە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییەكی كوشندە و خەم و ناڕەحەتی زۆر بۆ كچەكە
- پاشان داوای لێدەكەن كچەكە چارەسەر وەربگرێت بەڵام ئەو ڕەتی دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی نەدراوە بەو كەسەی خۆشی دەویست واتە ئامۆزا كوڕەكەی خۆی
- باوكی كچەكە بە كچەكەی خۆی دەڵێت ، بڕۆ چارەسەر وەربگرە و وەرەوە پاشان من دەتدەم بەو كوڕە ئامۆزایەت كە خۆشت دەوێت
- كچەكە ڕازی دەبێت و تیكتی فڕۆكە و گەشتی بۆ ئامادە دەكەن
- بەڵام كاتێك دەگاتە فڕۆكەخانە بەر لە گەشتكردن ، گیانی لەدەستدەدات و دەمرێت
- ئەم كوڕە ئامۆزایەی كاتێك هەواڵەكە دەزانێت خەم و ناڕەحەتییەكەی هێندە دەبێت تاكو دەگاتە ڕاددەی كوێربوون
- هۆنەر یان بڵێین شاعیر بە كاتێك بە ڕێككەوت ڕوودەدات كە ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەنجەكە دادەنیشێت و هۆكاری نابیناییەكەی لێدەپرسێت و كاتێك چیرۆكەكە دەزانێت بەمجۆرە دەیكاتە شیعرێك و ڕاشید ماجید داوا دەكات بیكاتە گۆرانی و بەمجۆرە
چیرۆكەكە كۆتایی دێت !
-
٥/٦/٢٠٢٤ بڵاوكراوەتەوە
٥ ی بەیانی
-
#lyric #kurdish #realstory #قصة #بدر_بن_عبدالمحسن #كلمات #lovestory #song #arab #الحب